Rewa Mahmut Hasan
14 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2016
بەبەشداری ٨٥ هەزار کەس ٦٠ هەمین فێستیڤاڵی مومبا لە مێلبۆرنی ئوستڕاڵیا بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە ٨٠٠ سەماکاری پرۆفیشنال و ئاسایی بەشداریان تێدا کرد بە جلی رەنگاورەنگەوە و بەشەقامەکاندا کەرنەڤاڵیان ساز کرد.
بە دەیان هەزار ئوستڕاڵی تەماشای رێپێوانی کەرنەڤاڵەکەیان دەکردو چەندین کاراکتەری فیلم، کارتۆنەکان و رۆمان و داستانەکان نمایشیان دەکرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ستیفانی بورتچەن کە هەڵگری نووسینی فێستیڤاڵەکەبوو ئاماژەی بەوەدا پێش هەموو شتێک فێستیڤاڵەکە هێمای مێلبۆرنەیە. ئەو نایشارێتەوە کە زۆر خۆشحاڵە بەوەی خەڵکی ئەو شارەیە چونکە ئەو فێستیڤاڵە لەو شارە بەڕێوە دەچێت و هەموو لایەک خۆشحاڵ دەکات.
فێستیڤاڵی مومبا یەکێکە لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانی ئوستڕاڵیا و یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٥ دا رێکخراو هەموو ساڵێک ٤ رۆژ دەخایەنێت و چاوەرێ دەکرێت لەمساڵدا یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس بەشداری فێستیڤاڵەکە بن. لە ساڵی ١٩٩٦ دا یەک ملیۆن و٧٠٠ هەزار کەس بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکەدا.