Yusuf Özcan
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
پاریس- AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بەهۆی هەڵکشانی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا سنووردارکردنی هاتوچۆکردنی لە ٣٠ی تشرینی یەکەم تا یەکی کانوونی یەکەم راگەیاند.
ئیمانوێل ماکرۆن هۆشداری لەوەدا کە رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە شەپۆلی دووەمی پەتەکەدا، زیاتر دەبێت لە شەپۆلی یەکەم.
سەرکۆماری فەڕەنسا باسی لەوەش کرد کە لە ماوەی سنووردارکردنی هاتوچۆدا، قوتابخانەکان کراوە دەبن و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ چوونە سەر کار و سەردانی مارکێت و بنکە تەندروستییەکان لە ماڵ بێنە دەر.
ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو کە لەو ماوەیەدا باڕ، رێستۆرانت، و دووکانەکان دادەخرێن و رێگەش بە سەردانکردنی خانەی چاودێرییکردنی بەساڵاچووان دەدرێت.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەر ١٥ رۆژ جارێک هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکەن و ئامانجیانە ژمارەی رۆژانەی تووشبووان بۆ پێنج هەزار کەم بکەنەوە.
لە ٥٤ ناوچەی فەڕەنسا لە کاتژمێر نۆی شەو تا شەشی بەیانی هاتوچۆکردن قەدەغەکراوە.