Esra Taşkın
03 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2023
پاریس - AA
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، سێباستیان لیکۆرنو ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی ھاریکاریی سەربازیی لەگەڵ گابۆن ھەڵپەساردووە.
لە دیمانێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لی فیگارۆ، لیکۆرنو باسی لە ڕەوشی گابۆن و نیجەر کرد.
لیکۆرنو باسی لەوە کرد کە ڕەوشی نیجەر و گابۆن جیاوازن و، لە نیجەر ''سەربازانی ناشەرعی'' سەرکۆمارێکی شەرعیان لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە.
گوتیشی: ''سەربازانی گابۆنیش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یاسای ھەڵبژاردنی وڵاتەکە و دەستوور جێبەجێ نەکراوە''.
لیکۆرنو ئاماژەی بەوە کرد کە نیشانەی پرسیار لەسەر ئاسایشی ھەڵبژاردنەکانی گابۆن ھەیە، ئەوەیشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی ھاریکاریی سەربازیی لەگەڵ ئەو وڵاتە ھەڵپەساردووە.
ھەروەھا لیکۆرنو باسی لەوە کرد کە لە پەیوەندیدان لەگەڵ سەرکۆماری، محەمەد بازوم کە بە دەستوەردانی سەربازی لە نیجەر لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، باسی لەوەیش کرد کە بازوم شەرعیەتی دیموکراسیی ھەیە و، لەگەڵ ئەوەن لە نیجەر شیرازەی دەستووری بگەڕێتەوە.
لیکۆرنو دواین پێشنیاری حکوومەتی نیامی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی ھەتا ڕۆژی دوو شەممە ھەزار و ٥٠٠ سەربازی فەڕەنسی لە نیجەر وڵاتەکە جێبھێڵن و گوتی: ''بۆچی لەم وڵاتەدا سەربازمان ھەیە؟ بە پێچەوانەی ئەوەی ھەندێک جار دەیبیستم، ئێمە پارەی باجدەرانی فەڕەنسی بە ھۆکاری ڕەمزی یان نۆستالژیک خەرج ناکەین. (لە نیجەرین) چونکە بەداخەوە ساڵانێکی زۆرە لەم ناوچەیەی ساحلدا چالاکی تیرۆر بەشێوەیەکی بەرچاو ھەیە''.
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ھەرچیەک ببێت بەرپرسیارین لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی باڵیۆزی فەڕەنسا لە نیامی، سیلڤاین ئیتی.
ڕۆژی ٢٦ی تەمووز، سەرکۆماری نیجەر، محەمەد بازوم لەلایەن ھێزەکانی فەرجی پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستبەسەرکرا و ئێوارەی ھەمان ڕۆژ سەرباز دەستبەسەرداگرتنی حکوومەتی ڕاگەیاند.
لە ڕۆژی ٣٠ی ئابدا، لە گابۆن گرووپێک سەرباز چوونە بینای تەلەڤزیۆنی نیشتمانیی وڵاتەکە و، دەستبەسەرداگرتنی حکوومەتیان ڕاگەیاند.