Nezir Aliyev,Hemın Othman Mohammed
29 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2017
به‌هۆی رۆچوونی زه‌وی له باشووری قیزغیزستان شه‌ش خانوو رووخان و، 24 كه‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بارودۆخی له‌ناكاو بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كاتژمێر ده‌وروبه‌ری 07:20 به‌كاتی ناوحۆی قیرغیزستان، له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی ئایوی شارۆچكه‌ی ئۆزگهنی ناوچه‌ی ئۆشی باشووری ئه‌و وڵاته، رۆچوونی زه‌وی روویداوه.
له‌و رووداوه سرووشتیه‌دا 24 كه‌س كه ئه‌ندامی 6-7 خێزان بوون و خانووه‌كه‌یان رووخاوه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی بینا رووخاوەكانهوه.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاگوزرای گه‌یشتوونه شوێنی رووداوه‌كه و، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردن كردووه.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تیمێكی 33 كه‌سی له تیمی گه‌ڕان و رزگاركردن، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی پاراستنی هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌شدارن.
پێش نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر له‌شارۆچكه‌ی ئۆزگه‌ن شه‌ش كه‌س به‌هۆی رۆچوونی زه‌ویه‌وه بێ سه‌روشوێن بوون.