Bahtiyar Abdülkerimov
13 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2022
كیێڤ – AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌زموونی تاڵی دروستكردنی "كۆماره ساخته‌كان"، له ناوچه‌ی هێرسۆن له ئۆكراینا دووباره بكاته‌وه.
زێلێنسكی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه شه‌وی شه‌ممه بڵاو كرایه‌وه رایگه‌یاند كه سوپای رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌زموونی تاڵی دروستكردنی "كۆماره ساخته‌كان"، له ناوچه‌ی هێرسۆن له ئۆكراینا دووباره بكاته‌وه.
زێلێنسكی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رووسه‌كان هه‌ڕه‌شه له ئیداره‌ی خۆجێی ده‌كه‌ن و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، گوتی: "بۆ دروستكردنی به‌ناو كۆماری میللی هێرسۆن، له كه‌سانێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رتیلیان پێ بده‌ن. هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ناو كۆماری میللی لوهانسك و كۆماری میللی دۆنێتسك هه‌وڵ ده‌ده‌ن لیژنهگهلێك رێك بخه‌ن له دژی حكوومه‌ت. ده‌مه‌وێت به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان بلێم، ئه‌گه‌ر داواكاری داگیركه‌ر سه‌رنجی بۆ لای خۆی راكێشان، ئه‌وا خۆتان واژوو له‌سه‌ر حوكمێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به دوای ١٢ هه‌زار سه‌ربازی رووسیا بكه‌ون".
سه‌ركۆماری ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رووسیا هه‌وڵ ده‌دات به ناو كۆماری میللی لوهانسك و كۆماری میللی دۆنێتسك وه‌ك كوڕانی دایك لێ بكات، گوتی: "ئه‌وان باوه‌ڕیان به توندوتیژی هه‌یه. ته‌نها باوه‌ڕیان به تیرۆر هه‌یه. ته‌نها متمانه‌یان به‌و چه‌كه زۆره‌یه كه هه‌یانه. به‌ڵام داگیركه‌ران بۆ ژیانێكی ئاسایی ژێرخانێكی ئاسایی‌یان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به دڵخۆشی بكات و خه‌ون ببینێت. هه‌ر شوێنێك رووسیا بۆی بچێت خهونهكان ده‌بنه مه‌حاڵ. ته‌نها تێكۆشان بۆ مانه‌وه له ژیاندا ده‌بێت به سه‌ختییه‌كی زۆر. وه‌ك ئه‌نجامێكی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئۆكراینا، حكوومه‌تی رووسیا ته‌نها هه‌وڵ ده‌دات به ناو كۆماری میللی لوهانسك و كۆماری میللی دۆنێتسك وه‌ك كوڕانی دایك لێ بكات. ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له ته‌واوی جیهان داببڕێت و هه‌ژاری حوكم بكات و هه‌موو شتێكیش ته‌نها توندوتیژی دیاری بكات".