Mahmut Atanur,Hemın Othman Mohammed
24 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2019
جاكارتا - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئەو لافاوه‌ی کە 16ی ئادار ویلایه‌تی پاپوا خۆرهه‌ڵاتی ئیندۆنێزیای گرتەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە گەیشتە 112 كه‌س.
گوته‌بێژی ئاژانسی ئیداره‌ی كاره‌ساتی نیشتمانی (BNPB)، سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆهۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی بارانی به‌خوڕ كه جایاپورای پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه‌ی گرته‌وه لافاو دروستبوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه 112 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
نوگرۆهۆ باسی له‌وه كرد كه به هۆی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌وه 915 كه‌س برینداربوون كه برینی 107یان سه‌خته و 94 كه‌سیش هێشتا بێ سه‌روشوێنن.