Cüneyt Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
به‌رلین – AA
له ئه‌ڵمانیا پۆلیس به دوای ٤٦٧ ئه‌ندامی نازی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت.
فه‌رمانگه‌ی كاروباری تاوانه‌كانی فیدڕاڵی له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌ڵمانیادا رایگه‌یاندووه كه به هۆی نه‌دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و راستڕه‌وه په‌ڕگیرانه نه‌تواندراوه ده‌ستگیربكرێن.
فه‌رمانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ٦٠٠ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌باره‌ی ئه‌و ٤٦٧ كه‌سه ده‌رچووه و له‌وانه‌یه نازییه نوێیەكان هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌ی توندوتیژی بده‌ن.
١٢یان به هۆی ئه‌نجامدانی كرده‌ی توندوتیژی، ٩٨یان به هۆی تاوانی سیاسیی و ئه‌وانی دیكه‌یش به هۆی فرتوفێڵ، دزیی و سووكایه‌تی پێ كردن فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ی ئه‌و راستڕه‌وه په‌ڕگیرانه‌ی پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕا له‌و وڵاته ٢٥٣ كه‌س بوو ساڵی رابردوو ژماره‌كه گه‌یشته ٤٦٧ كه‌س.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فه‌رمانگه‌كه مانگی داهاتوو داتای نوێ له‌باره‌ی شه‌ش مانگه‌وه بخاته روو.