Muhammet Nazım Taşçı
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا، له ده‌روازه‌ی تاج مه‌حه‌ل له شاری ئه‌گرا-ی هیندستان دوو فلته‌ری هه‌وا دانرا.
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی هیندستان، ئه‌ندازیار ئار، كه‌ی. راسی له شاره‌وانی ئه‌گرا، دوو فلته‌ری هه‌وای له ده‌روازه‌ی تاج مه‌حه‌ل داناوه و، هاتووه "به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا و ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌موو رۆژێك سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ن ئه‌م رێوشوێنانه ده‌گرینه‌به‌ر".
به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا له ویلایه‌ته‌كانی باكووری هیندستان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه حكوومه‌تی ئه‌گرا رێوشوێنی له‌و شێوه‌یه‌ی گرتووته‌به‌ر.
له رێگه‌ی دانانی فلته‌ری هه‌وا له ده‌روازه‌ی تاج مه‌حه‌ل كه یه‌كێكه له گرنگترین سمبوله‌كانی هیندستان، هه‌وڵده‌درێت هه‌وای ده‌وری ئه‌و مۆنۆمێنته بگه‌یه‌ندرێته ئاستێكی به‌رز.
تاج مه‌حه‌ل له دوای مردنی مومتاز مه‌حه‌ل، هاوسه‌ری سوڵتانی بابور شاه جیهان دروستكرا و، یه‌كێكه له سه‌رنجراكێشترین مۆنۆمێنته‌كانی جیهان و یه‌كێكه له سمبوولهكانی هیندستان و له نێو لیستی میراسی یونسكۆدایه.
مه‌زاری مۆنۆمێنت كه یه‌كێكه له سه‌رنجراكێشترین ناوه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته كه گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانیی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری هیندستان له ساڵی 2018دا شه‌ش ملیۆن و نیو گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه.