Muhammed Emin Canik, Ethem Emre Özcan
10 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2026
لە درێژهی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچە جیاوازهکانی باشووری لوبنان، لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێرشهكان به فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە ئەنجام دەدرێن و، چەندین شارۆچکە و گوندی پارێزگاکانی نەباتیە و سەیدایان کردووەتە ئامانج.
ئاماژە بەوە کراوە کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر شارۆچکەی سەماعیەی سەر بە شاری سوور، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە هێرشەکانی دیکەدا بۆ سەر شارۆچکەکانی حەناوییە، شەڕقییە و کانا، سێ کەسی دیکە بوونەتە قوربانی و زیانی زۆریش بەر خانووی هاووڵاتیان كهوتووه.
جگە لە ناوچەكانی نیشتەجێبوون سوپای ئیسرائیل دەوروبەری کەمپی ڕەشیدیەی تایبەت بە پەنابەرانی فەلەستینی لە شاری سوور بۆردوومان کردووە.
هێرشەکان بەشێکی زۆری گوندە سنوورییەکانیان گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن تیمەکانی فریاکەوتن بەهۆی چڕیی بۆردوومانەکانەوە ناتوانن بە ئاسانی بگەنە شوێنی ڕووداوەکان.
بەرپرسانی ئیسرائیل جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو ئاگربەستە کاتییەی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هاتووهته ئاراوه، لوبنان ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارە فەڕمییەکان، لەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ٢ی ئازارەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، هەزار و ٨٨٨ کەس له لوبنان گیانیان لەدەستداوە.