Aydoğan Kalabalık,1 23
19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2020
ته‌رابلوس – AA
چه‌كدارانی سه‌ربه هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر جارێكی دیكه له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر به‌نده‌ری ته‌رابلوسی پایته‌خت.
گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی گڕكانی توڕه‌یی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیاوه ئه‌نجام ده‌درێت، مسته‌فا مهجعی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە هێزه‌كانی حه‌فته‌ر به‌مه‌به‌ستی بێزاركردنی خه‌ڵكی لیبیا و خراپتركردنی ره‌وشی وڵات جارێكی دیكه له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه به‌نده‌ری ته‌رابلوس-یان كرده ئامانج.
پێشتریش هێزه‌كانی حه‌فته‌ر له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌م به‌نده‌ره، به‌هۆی هێرشهكهیشهوه زیانی زۆر به به‌نده‌ره‌كه گه‌یشتبوو.