Hamdi Yıldız
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ته‌رابلوس - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا، خالید ئهلمیشیری رایگه‌یاند: "پشتیوانی سه‌ركۆماری لیبیا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی بۆ ههماههنگیكارانی له لیبیا ده‌رخه‌ری ئاستی ناسهركهوتووانهی سیاسه‌تی قاهیره‌یه".
میشیری له دوای كۆبوونه‌وه‌ی سیسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك خێڵه‌كانی لیبیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "سیسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ههماههنگیكارانی وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری لیبیا بن كۆبووه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئاستی ناسهركهوتووانهی سیاسه‌تی قاهیره‌یه".
میشیری به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئامانجه‌كانیان نزیك ده‌بنه‌وه كه دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دیموكراتی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و هه‌ڕه‌شه‌كانی سیسیش به‌لای لیبییهكانهوه هیچ نییه.
جێی وەبیرھێنانەوەیە سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی له قاهیره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك خێڵه‌كانی لیبیا كۆبۆوه و رایگه‌یاند كه پێویسته خێڵه‌كان بچنه ژێر چه‌تری "سوپایه‌كی نیشتمانی" و چه‌كیش ته‌نها له ده‌ست ده‌وڵه‌تدا بێت و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی نیشان دا بۆ دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی و مه‌شقكردن به‌و سوپایه و میوانداریكردنی خێڵه‌كان.