Enes Canlı,1 23
09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
ته‌رابلوس – AA
چه‌كدارانی سەربە جه‌نه‌راڵی كوده‌تاچی، خه‌لیفه حه‌فته‌ر گولـلە تۆپ و مووشه‌كیان ئاراستەی سه‌ر گه‌ڕه‌كی سوق جومعه نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی معێتیقە لە شاری ته‌رابلوسی پایته‌خت کرد.
ئێواره‌ی دوێنێ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر به‌هێز له‌و شاره بیسترا. شایه‌تحاڵان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر گولـله تۆپ و مووشه‌ك له گه‌ڕه‌كی سوق جومعه كه‌وتوونه‌ته‌وه.
هیچ لێدوانێك نه‌دراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هێرشه قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یاخود نا.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ئه‌و هێرشه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دێت كه تیایدا داوایان له لایه‌نه‌كانی لیبیا كرد ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.