Mohamad Misto,Selen Temizer
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ٢٠١١ه‌وه تاكو ئێستا لیره‌ی سووری به‌رامبه‌ربە دۆلاری ئه‌مریكی له‌سه‌دا هه‌زار و ١٧٧ به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه. سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران و كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له خاوه‌نكاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م ره‌وشه كه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
زیاتر له هه‌شت ساڵه جه‌نگی ناوخۆیی سووریا به‌رده‌وامه و له ٢٠١١ه‌وه سووریا دووچاری گه‌مارۆکانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆته‌وه.
گه‌مارۆكان كه‌رتی وزه، گواستنه‌وه‌ی پاره و زۆرێك له به‌رپرس و دامه‌زراوه‌كانی سووریای كردۆته ئامانج به به‌شار ئه‌سه‌دیشه‌وه.
سزاكانی ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆسه‌ر ئێران كه دابینكه‌ری سه‌ره‌كی پێداویستییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده، ره‌وشه‌كه‌ی هێنده‌ی دیكه ئاڵۆز كردووه.
له میانی ئه‌مساڵدا لیره‌ی سووری به‌رامبه‌ربە دۆلاری ئه‌مریكی به خێرایی به‌های خۆی له ده‌ست ده‌دات.
کەشتییەكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت سه‌ربه ئێران له چواری تهمووز به گومانی ئه‌وه‌ی نه‌وتی ده‌گواسته‌وه بۆ سووریا له جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
ده‌ستكردن به دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ٢٩ خاوه‌نكار كه خزمی نزیكی به‌شار ئه‌سه‌د، رامی مه‌خلوف-ی له‌نێودابوو به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی "سپیكردنه‌وه‌ی پاره" و "هاوكاریكردنی تیرۆر له رووی داراییه‌وه" بووه هۆی ئه‌وه‌ی لیره‌ی سووری هێنده‌ی دیكه به‌هاكه‌ی دابه‌زێت. له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاوه‌نكاری سووریا و هاوپشكی كۆمپانیای سیریاتێل (Syriatel)، رامی مه‌خلوف ده‌ستگیركراوه دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته به‌رزترین ئاست به‌رامبه‌ربە لیره‌ی سووری.
له كاتێكدا له ده‌سپێكی جه‌نگی ناوخۆیی سووریا یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به ٤٧ لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، ئێستا یه‌ك دۆلار به ٦٠٠ لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. به‌مجۆره لیره‌ی سووری به‌رامبه‌ربە دۆلاری ئه‌مریكی له‌سه‌دا هه‌زار و ١٧٧ به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵئاوسانیش ریكۆردی بڕیووه و خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك رۆن، شه‌كر، چا و ئارد له‌و سێ مانگه‌ی دواییدا به‌تێكڕایی به‌هایان له سه‌دا ٣٥ به‌رزبۆته‌وه.