Dildar Baykan Atalay
14 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
لیژنەی تایبەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی هەڵکوتانەسەر تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە شەشی کانوونی دووەم ٢٠٢١، بۆ وەرگرتنی ئیفادە، بانگهێشتی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی کرد.
ئەم لیژنە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی شەشی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەهۆی زریانی ئیانەوە کۆبوونەوەی کۆمیتەکەی دواخرا بۆ ئەمڕۆ.
لە میانی دەنگدانی ناو کۆبوونەوەکەشدا تەواوی نۆ ئەندامی لیژنەکە بە "بەڵێ" دەنگیان دا بە بانگهێشتکردنی دۆناڵد ترەمپ تاوەکو ئیفادەی لێوەربگیرێت.
سەرۆکی لیژنەکە، بێنی تۆمپسۆن لە لێدوانێکیدا دوای دەنگدانەکە، رایگەیاند: "ترەمپ کارەکتەری سەرەکی چیرۆکی شەشی کانوونی دووەمە. هەربۆیە دەمانەوێت گوێی لێبگرین".
بێنی تۆمپسۆن ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە لیژنەکە گوێبیستی ئەوە بێت کە لە شەشی کانوونی دووەمدا بە گشتی چی ڕوویدا.