Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت پاڵادینۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیاوه رایگه‌یاند "بنه‌مای دیموكراسی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك و بێگه‌رده، واتا په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه ره‌واكان بنه‌مایه. له‌مباره‌یه‌وه له‌مه كه‌متر له توركیا چاوه‌ڕێ ناكه‌ین كه رابردوویه‌كی درێژ و شكۆداری هه‌یه".
یه‌كه‌م لێدوانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له لایه‌ن جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت پاڵادینۆ-ه‌وه درا.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی خۆیدا و له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا پۆڵادینۆ گوتی: "هه‌واڵه‌كانمان له‌باره‌ی (هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاوه) دیتن. بنه‌مای دیموكراسی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك و بێگه‌رده، واتا په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه ره‌واكان بنه‌مایه. له‌مباره‌یه‌وه له‌مه كه‌متر له توركیا چاوه‌ڕێ ناكه‌ین كه رابردوویه‌كی درێژ و شكۆداری هه‌یه".
پاڵادینۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە به هۆی به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لێدوانی دیكه له‌مباره‌یه‌وه نادات.