Ramal Abdullah Mahmood
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
نیویۆرک – AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، رایگەیاند: "ئەگەر بە راستی گولەن لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزدا رۆڵی هەبووبێت، کە من لەمبارەیەوە بۆچوونێکم نییە، زۆر زەحمەتە باوەڕ بەوە بکرێت کە ئۆرگانە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاگاداری ئەوە نەبووبن چی بووە و چی روویداوە".
پوتین لە میانی بەشداریکردن لە دۆکیۆمینتارییەک بە ناوی "هەڤپەیڤینەکان لەگەڵ پوتین" (The Putin Interviews) کە لە چوار بەش پێکهاتووە و لەلایەن رۆژنامەنووس و دەرهێنەری ناوداری فیلمی دۆکیۆمێنتاری ئەمریکی ئۆلیڤەر ستۆنەوە ئامادەکراوە، لە بارەی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەوە (فەتۆ) دوا.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بەوە دەکەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکی سی ئای ئەی پەیوەندی بە هەوڵی کودەتاکەوە هەبووە، پوتین رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆیشی لەبارەی هەبوون یان نەبوونی رۆڵی ئەمریکا لە هەوڵی کودەتاکەی فەتۆ هیچی نەگوتووە.
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، گوتیشی: "ئەگەر بە راستی گولەن لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزدا رۆڵی هەبووبێت، کە من لەمبارەیەوە بۆچوونێکم نییە، زۆر زەحمەتە باوەڕ بەوە بکرێت کە ئۆرگانە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاگاداری ئەوە نەبووبن چی بووە و روویداوە".
لەبارەی بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیکیشەوە پوتین گوتی: "سەربازانی ئەمریکی، لە بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک جێگیرکرابوون و بەشێکێک لەو سەربازانەی بە شێوەیەکی کاریگەر لەهەوڵی کودەتاکە بەشداربوون لەوێ بوون".