Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
ریۆ دێ جانێرۆ - AA
لە ئاکامی داڕمانی ئەشکەوتێک لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمێکی ئایینی لە ویلایەتی تۆکانتینس ناوەڕاستی بەرازیل، ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسانی ناوچەکە وەرگیراون لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمێکی ئایینی لە ئەشکەوتێکی شاری سانتا ماریا سەربە ویلایەتی تۆکانتینس کە ٥٠ کەس بەشداریان تیایدا کردبوو، ئەشکەوتەکە داڕما و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.
راشگەیەنرا کە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.