Sangar Hamad Azeez
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
غەززە - AA
لە ئەنجامی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، سێ ھاووڵاتی فەڵەستینی شەھید بوون و سێ کەس برینداربوون.
لە روونکردنەوەیەکدا گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەشرەف ئەلقودرە گوتی: " لە ئەنجامی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، سێ ھاووڵاتی فەڵەستینی شەھید بوون و سێ کەس برینداربوون".
لە دوای ئەوەی مووشەکێک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا و تێدا پاسێک بووە ئامانج، سوپای ئیسرائیل دەستپێکی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند.