Utku Şimşek
14 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان بە باکووری عێراق و سووریاوە ئەنجامدراون، ٤٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازکرد.
زەکی ئاکتورک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە، داعش و فەتۆ لە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان پێداگرانە و بێوچان سەرکەوتووانە درێژەیان هەیە و، ڕایگەیاند: "لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون بە باکووری عێراق و سووریاشەوە، ٤٨ تیرۆریست لەچالاکی خراون، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە تا ئەمڕۆ لەچالاکی خراون گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٠٥ تیرۆریست".