ئیسلام ئاباد
بەھۆی لافاو و ھێرشەکانی تاڵیبان لەم چەند ساڵەی دواییدا رەوشی ئاسایش و ئارامی پاکستان کەوتۆتە مەترسیەوە، بەڵام لە جەژنی قورباندا خۆشییەک بەڕووی ھاووڵاتییانەوە دیارە و تەنانەت قوربانییەکانی جەژنیش دەڕازێننەوە.
لە ئیسلاماباد خەڵکی لە کاتی نزیکبوونەوەی جەژنی قورباندا قوربانییەکانیان دەڕازێننەوە, ئەم کارەشیان بۆ ئەوەیە ئاژەڵەکان کۆتاکانی ژیانیان بە جوانی بەسەر بەرن چونکە دواتر سەردەبڕدرێن و دەکرێنە قوربانی جەژن.