Alaattin Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2018
داكار – AA
ته‌رمی ١٧ سه‌رنشین دۆزرانه‌وه کە له پاسێكدا له ناوچەیەکی بیابان لە باكووری شاری تۆمبۆكتۆ باکووری رۆژئاوای مالی ون ببوو.
چاپه‌مه‌نییه‌كانی مالی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و پاسه ٢١ی حوزه‌یران له جه‌زائره‌وه به‌ره‌و شاری تۆمبۆكتۆ به‌ڕێكه‌وتبوو. له كاتێكدا ده‌بوو دوای دوو رۆژ بگاته ئه‌و شاره، به‌ڵام دوای چه‌ندین رۆژ هه‌واڵی ئه‌و پاسه و ١٧ سه‌رنشینه‌كه‌ی ناوی نه‌زاندرا كه شه‌شیان ژن و چواریان منداڵ بوون.
دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوونی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ١٣٠ كیلۆمه‌تر له باكووری شاری تۆمبۆكتۆ پاسه‌كه و شۆفێره‌كه و ته‌واوی سه‌رنشینانی ناوی به مردوویی دۆزرانه‌وه.
پێده‌چێت به هۆی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوولی لمی-یه‌وه شۆفێره‌كه رێگای لێ ونبووبێت.