Ramal Abdullah Mahmood
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
تاران – AA
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یاند كه ده‌رفه‌تی ژیانی سیاسیی له ئێران‌دا نه‌ماوه و سیاسه‌تمه‌داران یان ده‌خرێنه زیندان، یان راده‌كه‌ن بۆ هه‌نده‌ران یان ده‌بێ به بێده‌نگی له ماڵه‌وه دابنیشن.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به ماڵپه‌ڕی khabarfoori رایگه‌یاند كه خه‌ڵك له پێناو ژیانێكی شكۆدارانه له ساڵی ١٩٧٩ شۆڕشی كرد كه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ئابوورییه‌وه هه‌یه، گوتی: "ئێستا خه‌ڵك ناچارن رۆژی ٢-٣ ده‌وام كار بكه‌ن و نیگه‌رانن له داهاتوویان به‌هۆی به‌رده‌وام قه‌رز وه‌رگرتن".
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ره‌خنه‌ی له سنوورداركردنی چالاكییه سیاسییه‌كان گرت و گوتی: " ده‌رفه‌تی ژیانی سیاسیی له ئێران‌دا نه‌ماوه و سیاسه‌تمه‌داران یان ده‌خرێنه زیندان، یان راده‌كه‌ن بۆ هه‌نده‌ران یان ده‌بێ به بێده‌نگی له ماڵه‌وه دابنیشن. یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، سهركۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به‌رپرسانی دیكه ره‌خنه قبوڵ ناكه‌ن. به فه‌رمانده‌یه‌ك بڵێی پشتی چاوت برۆیه به دوژمنی شۆڕش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێی. به‌شێكیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئازادی بده‌ین خه‌ڵك ئاژاوه ده‌گێڕێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵێن خۆیان تێكچوون و به دوای ئاژاوه‌دا ده‌گه‌ڕێن".
ناوبراو به پێویستی زانی رێگه به هاووڵاتییان بدرێت خۆپیشاندان بكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، چونكه به رێگریكردن به خۆپیشاندان رێگه له‌به‌رده‌م توندوتیژیدا ده‌بێته‌وه.