قاھیرە
کاربەدەستانی شاری جیزە لە باکووری میسر رایانگەیاند: لە ئاکامی پێکداکێشانی شەمەندەفەرێک و سێ ئۆتۆمبێل، ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداو ٢٨ ی دیکە بریندار بوون.
رووداوەکە لە ناوچەی دەشھور لە شوێنی بەیەکگەیشتنی ھێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ھاتۆچۆی ئۆتۆمبێلدا قەوماوە و شەمەندەفەرەکە خۆی کێشاوە بە پاسێک و دوو کامیۆندا کاتێ ھەوڵَی پەڕینەوەیانداوە لە ھێڵی شەمەندەرەکە.
لە دوای گەیشتنی تیمی فریاگوزاریی، برینداران گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.