Muhammet Ali Kemal
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ: "ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت رێگه بگرین له‌وه‌ی لەدەرەوەی یاسا مرۆڤ وەکو شتومەک بازرگانی پێوە بکرێت، ژیانی بخرێتە مەترسییه‌وه و قاچاخچێتی پێوە بکرێت. ئه‌وا پێویسته لەگەڵ وڵاتانی سه‌رچاوه‌ی په‌نابه‌ران بکەوینە گفتوگۆ و خزمەتگوزاریی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین".
.راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ ئاشکرایکرد رێککەوتننامه‌ی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا لەبارەی په‌نابه‌رانه‌وه زۆر گرنگە
سەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ، لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (CDU-TV)ی پارته‌که‌ی که لەسەر ئینته‌رنێت په‌خشی به‌رنامه‌کانی ده‌کات، جارێکی دیکە تیشکی خستە سەر گرنگیی رێککەوتننامه‌ی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا که له‌مانگی ئازاری رابردوودا واژووکرا.
مێرکڵ باسی له‌وه‌کرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی هۆکاری کۆچی په‌نابه‌ران و جێهێشتنی وڵاتانی خۆیان و به چ شێوه‌یه‌ک بتوانن رێگه له قاچاخچێتیی کردن بە مرۆڤه‌وه بگرن، رێککەوتننامەی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا، رۆڵێکی گرنگی گێڕاوه.
ئه‌نگێلا مێرکڵ رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت رێگه بگرین له‌وه‌ی لەدەرەوەی یاسا مرۆڤ وەکو شتومەک بازرگانی پێوە بکرێت، ژیانی بخرێتە مەترسییه‌وه و قاچاخچێتی پێوە بکرێت. ئه‌وا پێویسته لەگەڵ وڵاتانی سه‌رچاوه‌ی په‌نابه‌ران بکەوینە گفتوگۆ و خزمەتگوزاریی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین. ئێمە و تورکیا پێویستە هاوکاری پەنابەران بکەین و بۆ ئەوەی لە ژیانێکی شایستەدا بژین".