17 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2020
ئهنقەره - AA
گرژییه‌كانی نێوان هیندستان و چین دوای كوژرانی ٢٠ سه‌ربازی هیندستان كه ئه‌فسه‌رێكیشیان له‌نێودا بوو سه‌رله‌نوێ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه ده‌یان ساڵه گرژی له‌و شێوه‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته روو ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌نێوان هیندستان و چین له ١٩٩٣ واژووی له‌سه‌ر كراوه بڕیار دراوه كه نابێت ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌سه‌ر سنوور ده‌ورییه ده‌كه‌ن، چه‌كیان هه‌ڵگرتبێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، كاو لیسیان رایگه‌یاندووه كه دوێنێ سه‌ربازانی هیندستان به شێوه‌یه‌كی زه‌ق رێككهوتننامهكهیان له ناوچه‌ی لاداخ پێشێل كردووه، دوو جار به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به سنووره‌كه‌دا تێپه‌ڕیوون و هێرشی ئیستیفزازییان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی چین.
لەلایەن خۆیەوە گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان، ئانوراگ سریڤاستاڤا رایگه‌یاند كه له‌و باوه‌ڕه دایه كێشه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان به رێگای دیالۆگ و ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له ماوه‌ی ئه‌م ٧٠ ساڵه‌ی رابردوودا، ئه‌م دوو وڵاته كێشه و ناكۆكییان هه‌یه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوانیان.
- ١٩٤٧-١٩٦٢
چین رێگه‌یه‌كی به درێژایی هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر بونیات نا كه رۆژئاوای ناوچەی تیبێت و هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری ئویگوری سینجان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه. رێگاكه به ١٧٩ كیلۆمه‌تر له باكووری هێڵی جۆنسۆن به ناوچه‌ی ئاكسایی چیندا تێده‌په‌ڕی كه هیندستان به بەشێک لە خاکی خۆی ده‌زانێت.
به پشتبه‌ستن به رێككه‌وتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، جهواهارلال نه‌هرۆ و هاوتا چینییه‌كه‌ی، سو ئێنلای له ١٩٦٠ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام دران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سنوور.
به‌ڵام ئه‌م دوو وڵاته هه‌ر نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی و له ئاكامی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌م هۆیه‌وه له ١٩٦٢ له‌نێوانیاندا رووی دا، سێ هه‌زار سه‌ربازی هیندستان و ٧٠٠ سه‌ربازی چین کوژران.
- پێكدادانه‌كانی "لات‌و لا" و "چۆن لا" له ١١ی ئه‌یلوولی ١٩٦٧
سوپای چین هێرشی كرده سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی هیندستان له ده‌ربه‌ندی ناتو لا رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی سیككیم له هیندستان و ئه‌مه‌یش پێكدادانی له‌نێوان سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات لێ كه‌وته‌وه.
- تشرینی دووه‌می ١٩٧٥
له‌و پێكدادانانه‌ی له‌نێوان سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات له تولونگ لا كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی تاوانگ ویلایه‌تی ئاروناچال پرادێش له هیندستان رووی دا چوار سه‌ربازی هیندستان كوژران.
دواتر وا لێكدرایه‌وه كه پێكدادانه‌كه له ئه‌نجامی ونبوونی دوو ئۆتۆمبێلی ده‌ورییه له‌ناو ته‌مومژدا، رووی داوه.
- نیسانی ٢٠١٣
هیندستان رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی چین چوونه‌ته ناو ١٠ كیلۆمه‌تری هێڵی كۆنترۆڵی فییلی و له داوڵات بێگ ئۆڵدی كه‌مپیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هێڵه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو وڵات. دواتر هیندستان رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی چین ١٩ كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه.
بۆیه سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات رووبه‌ڕووی یه‌ك وه‌ستانه‌وه و كه‌مپیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر دروست كرد. كێشه‌كه به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات له‌و ناوچه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری هه‌مان ساڵ كۆتایی هات.
- ئه‌یلوولی ٢٠١٤
هیندستان ده‌ستی كرد به دروستكردنی به‌نداوێك له گوندی سنووری دهمچۆك له لاداخ، چین-یش لای خۆیه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی كرد. دوای رووداوه‌كه چین سه‌ربازانی خۆی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد، دوای سێ هه‌فته هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتن له‌وه‌ی سه‌ربازانیان له‌و ناوچه‌یه بكشێننه‌وه و به‌م جۆره گرژییه‌كان كۆتایی‌یان هات.
- ئه‌یلوولی ٢٠١٥
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی هیندستان چوونه خاڵێكی چاودێری كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی چینه‌وه دروست كراوه سه‌ربازانی هه‌ردوو وڵات له ناوچه‌ی بورتسه كه ده‌كه‌وێته باكووری لاداخ رووبه‌ڕووی یه‌كتری وه‌ستانه‌وه.
- حوزەیرانی ٢٠١٧
لە ناوچەی دۆکلام کە ناوچەیەکی جێناکۆکە و دەکەوێتە نزیک دەروازەی دۆکا لا لەسەر سنووری نێوان شانشینی بوتان و ویلایەتی سیکیمی هیندستان، گرژی سەربازی دروست بوو.
لە ١٨ی حوزەیراندا و دوو رۆژ دوای ئەوەی چین دەستی بە دروستکردنی رێگایەک کرد بۆ ئەو ناوچە سنوورییە، هیندستان هێزی سەربازی رەوانەی ناوچەکە کرد.
- ئابی ٢٠١٧
لە رووداوەکانی دەریاچەی پانگۆنگ کە دەکەوێتە بەرزی چوار هەزار و ٣٥٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە، ژمارەیەکی زۆر سەربازی هەردوو وڵات بریندار بوون. راگەیاندنەکانی هیندستان باسیان لەوە دەکرد کە ٧٢ سەربازی وڵاتەکەیان بریندار بوون و بەشێکیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
- پێنجی ئایاری ٢٠٢٠
لە دەوری دەریاچەی پانگۆنگ کە لە هەرێمی لاداخی هیندستانەوە تا هەرێمی خۆجێی تبت لە چین درێژدەبێتەوە، پێکدادان لەنێوان سەربازانی چین و هیندستاندا روویدا. لەو وێنانەدا کە لە راگەیاندنەکاندا بڵاو کراونەتەوە ئەوە دەردەکەوێت کە سەربازەکان بە بۆکس لەیەکتر دەدەن و بەرد دەگرنە یەک.
- ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠
لە دۆڵی موگوسانگ لە ویلایەتی سیکیمی هیندستان سەربازانی هەردوو وڵات رووبەڕووی یەک بوونەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "CNN" لە پێکدادانەکاندا حەوت سەربازی چین و چوار سەربازی هیندستان بریندار بوون.
لە هەواڵێکی "Press Trust of India" ئەوە هاتووە کە ١٥٠ سەرباز لە رووداوەکانەرە گلاون.
- ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠
یەکەکانی چین وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر دروستکردنی رێگا لەلایەن هیندستانەوە، چوونە ناو دوڵی گالوان لە ویلایەتی لاداخ.
- ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠
یەکەکانی چین لە ناوچەکانی"Hot Springs, Patrolling Point 14 ve Patrolling Point 15” چادرگەیان هەڵدا و لە هەر یەکێک لەو ناوچانە ٨٠٠-١٠٠٠ سەربازی چینی چادری هەڵدا. هەروەها ئۆتۆمبێلی گەورە و تیمی چاودێری نێردرانە ناوچەکە.
- ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
لە دۆڵی گالوان لە ویلایەتی لاداخ پێکدادان لەنێوان سەربازانی چین و هیندستان روویدا و ٢٠ سەربازی هیندستان کوژران. راگەیاندنەکانی هیندستان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ٤٣ سەربازی چینی کوژراون یان بەسەختی بریندار بوون.
- پێنج رێککەوتن لەنێوان چین و هیندستان
چین و هیندستان لەسەر ناکۆکییەکانی سەر سنوور، پێنج رێککەوتنیان ئەنجامداوە کە بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوون:
١٩٩٣: رێککەوتنی سەقامگیری تەواوی هێڵی چاودێری فیلی لەسەر سنووری چین-هیندستان.
١٩٩٦: رێککەوتنی تایبەت بە رێوشوێنەکانی زیادکردنی ئاسایشی ناوچەی سەربازی هێڵی چاودێری فیلی لەسەر سنووری چین-هیندستان.
٢٠٠٥: پڕۆتۆکۆڵی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی زیادکردنی ئاسایشی ناوچەی سەربازی هێڵی چاودێری فیلی لەسەر سنووری چین-هیندستان.
٢٠١٢: دانانی میکانیزمی کارکردن بۆ هەماهەنگی و راوێژکاری تایبەت بە پەیوەندییەکانی سنووری چین-هیندستان.
٢٠١٣: رێککەوتنی هەماهەنگی پاراستنی سنووری نێوان چین-هیندستان.