Sarmand Hameed
04 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2020
ههولێر- AA
ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کراوه.
ههروهها جەخت لە سەر هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی گرژیی و دانبەخۆداگرتن و بەردەوامبوونی دیالۆگ كراوهتهوه.