ئەنقەرە - AA
بەپێی لێکۆڵینەوە تازەی پزیشکی دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانەی سکپڕن زۆر مەلە دەکەن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی حەساسێتی پێست و رەبۆ لەکۆرپەکانیان زیاد دەبێ.
پزیشکە بەریتانییەکان دەڵێن "کلۆر و ماددە کیمیاییەکان کە بۆ پاکژ ڕاگرتنی ئاوی مەلەوانگەکان بەکاردێن، کاریگەریی خراپی دەبێ لەسەر کۆرپەلە و تووشی حەساسێتی پێست و رەبۆ دەبن".
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵان (جۆن فادن) مۆجگاریی ژنانی سکپڕ دەکات کە خۆبپارێزن لە مەلەوانگەکان. ئەگەرنا بەردەوام سەردانی پزیشکەکانیان بکەن و لە نزیکەوە ئاگاداری کۆرپەکانیان بن".