Turgut Alp Boyraz,Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، سوپاسی ئه‌مریكای كرد كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی ڤیتۆكردهوه كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌رووی یاساییه‌وه به ناڕه‌وا ئه‌ژمار كردبوو.
ناتانیاهو له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی به مه‌كابی كۆمه‌ڵگه‌ی جوو ناوزه‌ندكرد كه له رابردوودا دژ به رۆمانییه‌كان یاخیبوون و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو، له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "سوپاس باڵیۆز هالی. وه‌ك مهكابیهكانی له هانوكا قسه‌ت كرد (جه‌ژنی جووه‌كان كه سه‌ركه‌وتنی مهكابیهكان به‌رز راده‌گرن). له راستیدا مۆمهكهت داگیرساند و تاریكیت نه‌هێشت. كه‌سێك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر زۆرینه‌دا. راستی به‌سه‌ر درۆدا سه‌ركه‌وت. سوپاس سه‌رۆك تره‌مپ (سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ)، سوپاس نیكی هالی".
دوای ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، دوێنێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پرۆژه یاسای قودسی خسته‌ده‌نگدانه‌وه.
به رابه‌رایه‌تی توركیا له‌لایه‌ن میسره‌وه پرۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرا كه پێشنیاری به ناڕه‌وا ناساندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای كردبوو له‌رووی یاساییه‌وه (ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل)، له به‌رامبه‌ر ده‌نگی به‌ڵێی 14 ئه‌ندام، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كۆی 15 ئه‌ندام، ئه‌مریكا پرۆژه یاساكه‌ی ڤیتۆ كردبووه‌وه.