نمایشكردنی دهستنووسی قورئانێكی كۆن له ههورامان
له شارۆچكهی تهوێڵهی ههورامان قورئانێکی دەستنوسی تەمەن دووسهد و چوار ساڵی نمایشكرا.
ھەورامان
ئەمڕۆ لەمەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک لەشارۆچکەی تەوێڵە قورئانێکی تەمەن ٢٠٤ ساڵ کە دەستنوسی زانایەکی ئایینی ناوچەی ھەورامانە نمایش کرا و پێشکەشی مزگەوتەکە کرا.
ئەمرۆ لەمەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی مەلا نەزیری گەورە لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستنوسێکی ئەو مامۆستایە (مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە ١٧٨٦-١٨٧٨) کە لای یەکێ لەنەوەکانی پارێزرابوو، گەڕێنرایەوە بۆمزگەوتەکە کرا.
ئەحمەد نەزیری کە نەوەی حاجی مەلا نەزیری گەورەیە و لەوڵاتی ئێران نیشتەجێیە و لەباوکیەوە ئەو قورئانە دەستنوسەی بۆماوەتەوە، بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵۆ گوتی: "ئەو قورئانە دەستنوسە ٣٣یەمین نوسخەی دەستنوسی قورئانە کە حاجی مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە بەدەستی خۆی نوسیویەتیەوە و لای ئێمە پارێزراوە و ئێستا گەڕاندوومانەوە بۆ ئەم مزگەوتە. مێژووی نوسینەوەی ئەم قورئانە ئەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٤ ساڵ بەرلەئێستا و مامۆستا مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە بەدەستوخەتی خۆی نوسیویەتیەوە و پشتاوپشت لای ئێمە پارێزراوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن