وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد لایەنەکان لە دانوستانهكانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا پێگەی سەرەتایی خۆیان خستووەتەڕوو و، ڕایگهیاند: "هەمیشە پێگەی سەرەتایی کەمێک داواكاریی له بهرزترین ئاستدا دەبێت. دواتر لایەنەکان بە پشتیوانی نێوەندگیرەکان هەوڵ دەدەن لە خاڵێکدا بگەنە یەک. گرنگ ئەوەیە نیەتێکی جێگیر و هەمیشەییان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و بەردەوامبوونی هەبێت. ئەوەی من دەیبینم، لە ئێستادا هەردوولا لەبارەی ئاگربەستەوە ڕاستگۆن و درک بە پێویستییەکە دەکەن".
له میانی بهشداری كردنی له بهرنامهی "مێزی سەرنووسەر"ی ئاژانسی ئانادۆڵودا، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان وەڵامی پرسیارەکانی سهبارهت به سیاسەتی دەرەوەی تورکیا و ڕۆژەڤی جیهان دایهوه و هەڵسەنگاندنی بۆ كردن.
فیدان باسی لهوه كرد کە دوێنێ بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ لایەنەکانی دانوستانی ئیسلام ئاباد لە پەیوەندیدا بوون بۆ ئەوەی بزانن کێشەکان لە کوێن و تورکیا چۆن دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنیان هاوکار بێت.
گوتیشی: "هەمیشە پێگەی سەرەتایی کەمێک داواكاریی له بهرزترین ئاستدا دەبێت. دواتر لایەنەکان بە پشتیوانی نێوەندگیرەکان هەوڵ دەدەن لە خاڵێکدا بگەنە یەک. گرنگ ئەوەیە نیەتێکی جێگیر و هەمیشەییان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و بەردەوامبوونی هەبێت. ئەوەی من دەیبینم، لە ئێستادا هەردوولا لەبارەی ئاگربەستەوە ڕاستگۆن و درک بە پێویستییەکە دەکەن".

فیدان ئاماژەی بهوه كرد كه ههردهم هۆكاری ئیسرائیل لە ئارادایە و، ڕایگهیاند: "پێویستە هەمیشە تێکدانی یارییەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە لەبەرچاو بگیرێت. ئێمە بەردەوام ئەمە بە ئەمریکییەکان و لایەنەکانی دیکەش دەڵێین. بەڵام لە ئێستادا هەم ئەمریکییەکان و هەم ئێرانییەکان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان. ئێرانییەکان بەتایبەت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پێشنیازە دەکەن کە ئەمریکییەکان پێشکەشیان کردووە. پێموایە وەڵامێک دەدەنەوە".
سەبارەت بە ماوەی ئاگربەستەکە، فیدان ڕایگهیاند: "کاتێک تهماشای ئەو بابەتانە دەکەیت کە دانوستانیان لەسەر دەکرێت، ڕەنگە لە ڕووی تەکنیکییەوە گونجاو نەبووبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بگەنە بەڵگەنامەیەکی کۆتایی بۆ واژوو کردن".

فیدان باسی لهوه كرد كه تورکیا هەمیشە سهرهداوی ئهوهی خستووهتهڕوو، جەختیشی لهسهر ئهوه کردەوە کە ئەگەر لایەنەکان بە باشی بچنە پێش، ڕەنگە ئاگربەستێکی زیادە بێتە ئاراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بۆ ماوەی ٤٥ یان ٦٠ ڕۆژ بەردەوام بن.
گوتیشی: "لە بابەتی ئەتۆمیدا ئەگەر بابەتەکە بەرەو 'یان هەمووی یان هیچ' بڕوات، بەتایبەت لە پرسی پیتاندندا، پێموایە لەوێدا ڕووبەڕووی بەربەستێکی جددی دەبینەوە. بە پشتیوانی هەندێک نێوەندگیر و وڵاتانی دیکە هەوڵ دەدەین ئهمه تێپەڕێنین".
سهبارهت به داخرانی گەرووی هورمز، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان ڕایگهیاند: "خواستی ههموو جیهان ئەوەیە هاتوچۆی نێودەوڵەتیی ئازاد بێت و ڕێگریی لێ نەکرێت".

گوتیشی: "هەڵوێستی ئێمە کردنەوەیەتی به ڕێگای ئاشتییانه. دەستوەردان لەم شوێنە به هێزێکی چەکداری ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتیی ئاستهنگی زۆری هەیە".
دهربارهی هێرشەکانی ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان ڕایگهیاند: "لە سووریا ناوچەیەکی گەورەی کێشە دەبینین. ئەمە بۆ ئێمە مەترسییەکی گەورەیە".
ڕاشیگهیاند: "(ئیسرائیل) بەهۆی ئەو جهنگهی لە ئێران بەڕێوەدەچێت، هەندێک شت (بەرامبەر سووریا) ناكات، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت ئەوانە ڕوو نادەن. كه کاتی هات دەیەوێت ئەنجامیان بدات".
هاوكات سهبارهت به پێشهاتهكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان ڕایگهیاند: "پێویستە ههموو وڵاتێک لە چوارچێوەی پەیماننامەیەکی ئەمنییدا پابەندبن به یەکپارچەیی خاک، سەروەریی و ئاسایشی یەکترهوه".

وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان، له بارهی هاریكاریی نێوان یۆنان-بهشه ڕۆمییهكهی قوبرس-ئیسرائیل ڕایگهیاند: "هاریکاریی نێوانیان، ئاسایشی زیاتر بهدیناهێنێت؛ بەڵکو نائارامیی و کێشەی زیاتر و جهنگ دروست دهكات".
فیدان ئهوهشی خستهڕوو كه دوای ئێران، ئیسرائیل ناتوانێت بهبێ دوژمن بژی، گوتی: "دەبینین (ناتانیاهو) لە هەوڵی ئەوەدایە تورکیا وەک دوژمنی نوێ ڕابگەیەنێت".
وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان باسی لهو لووتکەیهی ناتۆ كرد کە لە تورکیا ساز دەکرێت و، ڕایگهیاند: "ڕەنگە گرنگترین لووتکە بێت لە مێژووی ناتۆدا".
سهبارهت به پرسی ئاسایشی ئەورووپا، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان ڕایگهیاند: "لێرەدا تورکیا دەبێت وەک كاراكتهری سەرەکی لە دروستکردنی دیدگا، دامەزراندنی سیستم و کرداریشدا ڕۆڵێکی زۆر جددی بگێڕێت".
