Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
له‌نده‌ن – AA
سه‌ركه‌وتنی پارتی لیبڕاڵ دیموكرات له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌و ناوچه‌یه‌ی پارتی پارێزگاران تیایدا باڵاده‌سته، به زیانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن ته‌واو بوو.
له‌و هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ته‌ی له ناوچه‌ی Brecon and Radnorshire ئه‌نجام درا، كاندیدی پارتی لیبڕاڵ دیموكرات جه‌ین دادس له سه‌دا ٤٣،٥ی ده‌نگه‌كان و كاندیدی پارتی پارێزگارانیش، كریس ده‌یڤیس له سه‌دا ٣٩ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تیش لایه‌نگرانی جۆنسۆن له باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مان به په‌رله‌مانتارانی پارتی یه‌كگرتووی دیموكراتیشه‌وه كه پشتگیری ئه‌و ده‌كه‌ن كه‌مبۆوه بۆ ٣٢٠ كه‌س. له كاتێكدا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ٣١٩ په‌رله‌مانتاری هه‌یه.