کۆبنهاگن
لە كۆبنهاگنی پایتەختی دانیمارك، هێرش كرایە سەر كنێستەیەك و لەئەنجامدا ٢ پۆلیس وكەسێكی سڤیل برینداربوون.
دوای هێرشەكە، رێوشوێنی ئەمنی توند لە شارەكە گیرایە بەر و ناوچەكە بەڕووی كەسانی سیڤیلدا داخراوە بڕیاردرا كە تەنها كارمەندانی ئاسایش بە شوێنی رووداوەكە تێپەر بن.
بەهۆی ئەو هێرشەوە، گەشتی شەمەندەفەر لە شارەكەدا وەستاوە و پۆلیسی شارەكە لە رێگای هەلیكۆپتەرەوە بەردەوامە لەگەڕان بە دوای ئەنجامدەری كارەكە.
پێشتریش دوای ئەوەی كاریكاتێریستی بەرەگەز سویدی لارس ڤیلكس لە ساڵی ٢٠٠٧ كاریكاتێرێكی لە سەر پێغەمبەری ئیسلام بڵاو كردەوە هەڕەشەی لێكرا. لە رۆژی ١٤ ی شوباتدا دوای ئەوەی ناوبراو كۆبوونەوەیەكی لە ژێر ناوی ئازادی رادەربڕین ئەنجام دا، چەند چەكدارێك هەڵیانكوتایە سەر كۆبوونەوەكە و لەئەنجامدا ٣ پۆلیس برینداربوون و كەسێكی سڤیل كوژرا. ئێستا لێكۆڵینەوە دەكرێت ئایا ئەو هێرش هیچ پەیوەندیەكی بەو رووداوەوە هەیە یان نا.