Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه چه‌كداره پشتیوانه‌كانی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوه‌تی چیای توركمان باکووری پارێزگای لازقییە, به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ستییان كردووه به هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه.
رژێم و پشتیوانانی دوای كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگای ده‌رعا و قونه‌یترا له باشووری سووریا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چیای توركمان كه توركمانه‌كانی لازقییه‌ی لێ ده‌ژین كه‌وتونه‌ته جموجۆڵ.
رژێم به تۆپ هێرشی كردۆته سه‌ر دوو هێڵی ناوچه‌كه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سووریای ئازاد دان و به‌رده‌وامیشه له ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ ده‌وروبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو یه‌كه تۆپهاوێژه‌كانی رژێم به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چیای توركمان كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری "ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان"، شه‌وی دوێنێ هێرشێكی چڕیان كرده سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی لێن.
گرووپه تیرۆریستییه بیانیه‌كان كه رژێم و ئێران پشتیوانیانن له‌گه‌ڵ گروپی THKP-Acilciler كه تیرۆریست میخراج ئوراڵ سەرۆکایەتی دەکات ماوه‌ی یه‌ك مانگ بوو بۆ ده‌وریه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی هێڵه‌كه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و ده‌ستنیشانكردنی شوێن، ناوچه‌كه‌یان تۆپباران ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن رژێم و پشتیوانانی به هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی ئوبین و ناجییه كه له سه‌ر هێڵی پارێزگای ئیدلب بۆ رۆژهه‌ڵاتی چیای توركمان درێژ ده‌بنه‌وه ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌مجار ئه‌م هێڵه ببڕن و چیای توركمان گه‌مارۆ بده‌ن.
له ئه‌گه‌ری كه‌وتنی چیای توركمان كه وه‌ك رێڕه‌وی تێپه‌ڕینی نێوان ئیدلب و لازقییه گرنگی زۆری هه‌یه ته‌واوی پارێزگای لازقیه ده‌كه‌وێته ده‌ست رژێم.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ رژێم هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر گونده‌كانی زواینییه و توفاحییه و شاره‌دێی بیداما له پارێزگای ئیدلب ئه‌نجام دا كه ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی چیای توركمان.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥، هێزەکانی رژێمی سووریا بە پاڵپشتی ئاسمانی رووسیا کۆنتڕۆڵی ٨٥ لەسەدی چیای تورکمانی کرد و نزیکەی ٢٠ هەزار لە دانیشتووانی ناوچەکەی ناچار بە کۆچکردن کرد بۆ تورکیا.
چیای تورکمان باکووری پارێزگای لازقییە دەکەوێتە چوارچێوەی ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان کە لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە ئاداری ساڵی رابردوو لە لایەن وڵاتانی گەرەنتیکار (تورکیا، رووسیا و ئێران) بڕیار لەسەر پێکێهێنانیان دراوە.