Esat Fırat
17 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2021
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل ١١٢ فه‌ڵه‌ستینییان له خۆپیشاندانه‌كانی پشتیوانی بۆ كه‌رتی غه‌ززه له كه‌ناری رۆژئاوا و قودس بریندار كرد.
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئێواره‌ی دوێنێ له نزیك خاڵه‌كانی پشكنینی ئیسرائیل له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی رامه‌ڵڵا، نابلوس و خه‌لیل له كه‌ناری رۆژئاوا وه‌ك ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ كه‌رتی غه‌ززه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
سه‌ربازانی ئیسرائیلیش به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشاندانه‌كان گولـله و گولـله‌ی پلاستیكییان به‌كار هێنا.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند كه له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی ئیسرائیل‌دا ٢٠ فه‌ڵه‌ستینی به گولـله، ٣٦ی دیكه به گولـله‌ی پلاستیكی برینداربوون و ٥٦ی دیكه‌یش به په‌لاماردان برینداركراون.