Fahrettin İbrahim
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
هەولێر – AA
لە هەولێر لایەنگرانی مافی کرێکاران لە گردبوونەوەیەکی هێمنانەدا داوای دابینکردنی مافەکانیان کرد.
حزبی شیوعی کوردستان لە گردبوونەوەکەدا کە لە پارکی شاری هەوڵێر رێکخرابوو، بەیاننامەیەکی لە پشتیوانی کرێکاران خوێندەوە و تێدا داوای کرد رێزەکانی کرێکاران کە کوردستان رێکبخرێ بۆ دابین کردنی مافە پیشەییەکانیان.
چالاکڤانێکی بەشداربووی خۆپێشاندانەکە بە ناوی هەژار ئیبراهیم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "لە کوردستان ستەملێکراوترین توێژ توێژی کرێکارانن. کاریان دەست ناکەوێت. کاتژمێری کاریان زۆرە و لەبەر هاتنی کرێکاری بیانی کاریان دەست ناکەوێت. بیمەی کار نییە و بۆیە ئێمە هاتووین پاڵپشتی لە کرێکار بکەین. چونکە کرێکار نەبێت پێشکەوتن نابێت".
گوتیشی: "بە داخەوە ئەمڕۆ دەبینین کە کەرتی تایبەت ئیش دەکات و کرێکاران کار دەکەن لەم رۆژەدا" و هیواشی خواست کەرتی تایبەت رەچاوی بارودۆخی کرێکاران بکات.
لە کۆتایی گردبوونەوەکە بەیاننامەی حزبی شیوعی کوردستان خوێندرایەوە کە لە چەندین خاڵدا داوای دەستەبەری مافەکانی کرێکاری هەرێم دەکات.