Nezir Aliyev
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
بیشکەک-AA
دەنگدەرانی قرغیزستان بە مەبەستی هەڵبژاردنی پێنجەمین سەرکۆمار، روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ناوەندی رایگەیاند، بە پێی سیستەمی بایۆمەتری دوو هەزار و ٣٧٥ سندوق لە ناوخۆی وڵاتدا و ٣٧ سندوقیش لە دەرەوەی وڵات دانراوە و لە تەواوی وڵاتدا کاتژمێر ٠٨:٠٠ دەنگدان دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر٢٠:٠٠ دەخایەنێت و سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دوای دوو کاتژمێر لە داخستنی سندوقەکان ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکرێت.
لە هەڵبژاردنەکەدا لە ٥٩ وڵاتەوە ٧٧٣ کەس هەڵسەنگاندن و چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن.
١١ کاندید کێبرکێی دەکەن لەم هەڵبژاردەنەداو چاوەڕێ دەکرێت لەنێوان کاندیدی پارتی دەسەڵاتدار سورۆنبای سینبەکۆڤ و دامەزرێنەری پارتی کۆماریی ئەنجومەن عوموربەک بابانۆڤ ئەنجام بدرێت.
هەرچی سەرکۆماری ئێستای ئەو وڵاتە ئالمازبەک ئاتامبایەڤ-ە کە ١ی تشرینی دووهەم ئەرکەکەی تەواو دەبێت، بەپێی دەستوور مافی خۆکاندید کردنەوەی نیە.