Cüneyt Karadağ
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2021
به‌رلین – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، كریستینه لامبریشت به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هاریكاری نێوان ئەندامانی ناتۆ زۆر گرنگه، رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ دۆستهكانمانداین".
لامبریشت له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا له لیتوانیا به میدیاكارانی راگه‌یاند، هاریكاری نێوان ئەندامانی ناتۆ زۆر گرنگه و گوتی: "له‌گه‌ڵ دۆستهكانمانداین".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا به پێویستی زانی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا به رێگای دیپلۆماتی چاره‌سه‌ر بكرێن.
كریستینه لامبریشت هەروەها جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ وڵاتانی به‌لقان كه نیگه‌رانن له چالاكییه‌كانی رووسیا له میانی چالاكییه‌كانی "هه‌بوونی سه‌ربازیی پێشخراو" و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ره‌وشی ئۆكراینا جددییه و به‌وردی چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له نیگه‌رانییه‌كانی وڵاتانی به‌ڵتیك تێده‌گه‌ن كه هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.