Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، ئامبه‌ر رود دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه زانیاریی هه‌ڵه‌ی داوه‌ته په‌رله‌مان له‌باره‌ی رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئامبه‌ر رود له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی-یه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
به هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ كه دژی كۆچبه‌ره كاریبییهكان و ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له داگیرگەکانی پێشووه‌وه وه‌ك كرێكار له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیی هاتوونه‌ته به‌ریتانیا، گرتبوویه به‌ر، رود ببووه ئامانجی ئۆپۆزسیۆن.
ئامبه‌ر رود له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دانانی ئامانجی ژماره‌یی دەکەن له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا له‌باره‌ی رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه، رایگه‌یاندبوو كه "له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی نییه" و به‌رگریی له خۆی كردبوو. به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه رێكاره‌كان به فه‌رمانی رود و له‌چوارچێوه‌ی زانیاریی ئه‌ودا ئه‌نجامدراون.
دوایین جار نامه‌یه‌كی ئامبه‌ر رود كه بۆ تێرێزا مه‌ی سه‌باره‌ت به ئامانجه ژماره‌ییه‌كانی رێكاره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه، ناردووه، دزه‌ی كردبوو بۆ نێو میدیا.
ئامبه‌ر رود وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده به‌تواناكانی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا كه ده‌سه‌ڵاتی له‌و وڵاته به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌ناسرا.
رود جگه له جێگرێكی سه‌رۆكوه‌زیران، سێیه‌م وه‌زیری كابینه‌كه‌ی مه‌ی-یه كه له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه. پێشتر هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی، مایكڵ فاڵن و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، دامیان گرین و وه‌زیری په‌روه‌رده، جه‌ستن گرینینگ ده‌ستیان لهكاركێشابوویهوه.