Tevfik Durul,Muhammed Semih Uğurlu,Hemın Othman Mohammed
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
پاكستان - AA
وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا (TMV)، ئیداره‌ی خوێندنگه‌كانی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)ی له پاكستان راده‌ستكرا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن وه‌قفی مه‌عاریفی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به فه‌رمانی دادگای باڵای پاكستان خوێندنگه‌كانی وه‌قفی په‌روه‌رده‌ی پاك-تورك چاغی سه‌ربه فه‌تۆ كه له‌و وڵاته‌دا به رێكخراوی تیرۆریستیی ناسێندراوه راده‌ستی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا كراوه.
دادگای باڵای پاكستان، به بڕیارێك كه له 28ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ریكرد فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌ژێر رۆشنایی به‌رپرسیارێتیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاكستان وه‌قفێكی سه‌ربه فه‌تۆ وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی رابگه‌یه‌نێت.
دادگا له ده‌قی بڕیاری دۆسیه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر راده‌ستكردنی خوێندنهگهكانی وه‌قفی په‌روه‌رده‌ی پاك-تورك چاغ بوو به وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا، داوای كردووه له‌ژێر رۆشنایی به‌رپرسیارێتیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاكستان ئه‌و وه‌قفه به رێكخراوی تیرۆریستیی بناسێندرێت و خوێندنهگهكانی سه‌ربه وهقفهكهش راده‌ستی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا بكرێت.