Hemn Baban
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
هه‌ولێر - AA
پارێزگاری نه‌ینه‌وا له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ كوژاندنه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و بیرانه‌ی داعش له پارێزگاكه گڕی تێبه‌ردان چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی تیمێكی كوێتی ده‌كه‌ن، نه‌وفل سوڵتان حه‌مادی ده‌شڵێت "ژماره‌ی ئه‌و بیرانه‌ی هێشتا ده‌سووتێن هه‌شت بیرن".
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفل سوڵتان حه‌مادی باس له‌وه ده‌كات كه خۆراك و یارمه‌تی مرۆییان گه‌یاندووه‌ته گه‌ڕه‌كی ئینتیسار له مووسڵ.
ئه‌مڕۆ له باره‌گای كاتیی پارێزگای نه‌ینه‌وا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێر پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفل سوڵتان حه‌مادی پێشوازی كرد له شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان حه‌مادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی، حه‌سه‌ن عه‌لاف كه بێ میوانه ئه‌مریكییه‌كه سازی كرد گوتی: "پلانی مه‌ده‌نیی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ دوو به‌ش، به‌شی چه‌پ و به‌شی راست دابەشکراوە، لای چه‌پی مووسڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می پارێزگا ده‌بێت و بۆ چوار كه‌رت دابه‌ش كراوه و هه‌ر كه‌رتێك جێگر یان راوێژكارێكی پارێزگار سەرۆکایەتی دەکات و هه‌ریه‌ك له کەرتانەش چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرن".
گوتیشی:" ئه‌و پلانه به زووترین كات به‌رقه‌راریی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ئەوانه كاره‌با و ئاو و لابردنی مین و بۆمبه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك ئه‌وان به‌رپرسن لێی و ده‌بێت نه‌وتی سپیش بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن و شاره‌كه پاك بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و به‌رقه‌راریی هه‌بێت".
نه‌وفل سوڵتان حه‌مادی گوتیشی: "شانده‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه هاتبوون كه ئه‌زموونی پلانه‌كه‌مان له ناحیه‌ی گه‌یاره دووباره بكه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌شمان كرد له به‌رتڵه و حه‌مدانیه و باشیك و ره‌نگه ئه‌و پلانه له شۆره و حه‌مام عه‌لیل-یش جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌مانه‌وێت گێڕانه‌وه‌ی به‌رقه‌راریی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به زووترین كات بێت".
سه‌باره‌ت به هاووڵاتییان كه به‌هۆی كرده سه‌ربازییه‌كانه‌وه زیانییان پێگه‌یشتووه، نۆفل سوڵتان حه‌مادی گوتی: "دوێنی 22 بریندارمان پێگه‌یشت له ئه‌نجامی كرده سه‌ربازییه‌كان و هه‌موویان له نه‌خۆشخانه ده‌رچوون".
گوتیشی: "35 بارهه‌ڵگری خۆراك و یارمه‌تی مرۆییمان گه‌یاندووه‌ته گه‌ڕه‌كی ئینتیسار بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا دابه‌ش بكرێت".
پارێزگاری نەینەوا له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵودا گوتی: "دوێنێ سێشه‌ممه چاوه‌ڕوان ده‌كرا پسپۆڕی كوێتی بگه‌نه شوێنی بیره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و نه‌وته بكوژێننه‌وه، چاوه‌ڕوانی ئهوانیین و ئه‌و بیرانه‌شی تا ئێستا ده‌سووتێن و به‌رده‌وامه له سووتان بریتیین له هه‌شت بیر".
ده‌رباره‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واش ناوبراو روونی كرده‌وه كه تا به‌رقه‌راربوونی بارودۆخ باڵه‌خانه‌كه‌یان وه‌كو خۆی له شاری هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه.