Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2016
میدیلی
پاپا فرانسیس دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دوورگه‌ی میدیلی، 10 په‌نابه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته‌وه بۆ ڤاتیكان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌سینا ANA، پاپا وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له ئه‌ورووپا، 10 په‌نابه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته‌وه بۆ ڤاتیكان.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی کە له‌نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ئه‌نجام دراوە و له 20ی ئاداری رابردووه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ر له‌و به‌رواره گه‌یشتوونه‌ته یۆنان و گیریانخواردووه، هه‌ندێكیان لێههڵدهبژێردرێت و له وڵاتانی ئه‌ورووپا مافی په‌نابه‌رییان پێده‌درێت.