هه‌ولێر-AA
له سه‌نته‌رێكی سه‌ربه كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور چه‌ندین قوربانیی شه‌ڕ هه‌ن كه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن پهلێكیان بۆ دروست بكرێت هیچ نه‌بێت كه‌مێك له خه‌مه‌كانییان كه‌م بكاته‌وه، عومه‌ر گه‌نجێكی دانیشتووی پارێزگای بابله پێش ساڵێك و نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی به‌هه‌ڵه بۆردومانی ئه‌و شوێنه ده‌كات كه ئه‌وی تێدایه و بۆ هه‌تاهه‌تایه قاچی راستی له‌گه‌ڵ مووشه‌كه‌كه‌دا ده‌ڕوات، به‌هۆی توندوتیژییه‌كان و شه‌ڕی مووسڵیشه‌وه هاوشێوه‌كانی عومه‌ر زۆرن.
ئه‌گه‌رچی شه‌ڕ یاسای هه‌یه، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی دوایی شه‌ڕه‌كان له شه‌ڕی وڵاتانه‌وه بۆ شه‌ڕی گرووپه چه‌كدارییه‌كان و وڵاتان یان گرووپه چه‌كدارییه‌كان له‌ناوخۆیاندا وهرچهخاوه ئه‌مه‌ش دادگاییكردنی تاوانبارانی زه‌حمه‌ت كردووه.
په‌ندێكی پۆڵه‌ندی هه‌یه ده‌ڵێت "كاتێك شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات، ده‌رگاكانی دۆزه‌خ ده‌كرێنه‌وه"، ئه‌م په‌نده به‌ته‌نها بۆ شه‌ڕكه‌ره‌كان ناگوترێت، به‌ڵكو زۆر جار قوربانییانی شه‌ڕ ئه‌وانه‌ی بێ چه‌ك له نێوانی جهنگاوهرهكانن زیانی گه‌وره‌تریان پێده‌گات، گه‌رمبوونی كوره‌ی شه‌ڕه‌كانیش به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵات تا دێت ژماره‌ی قوربانییانی جه‌نگ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات.
دوای ئه‌وه‌ی له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش ده‌ستییان به‌سه‌ر شاری مووسڵدا گرت و به پایته‌خه‌تی ده‌وڵه‌ت و خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ناوزه‌ند كرد و ئه‌م رێكخراوه به رێبه‌رایه‌تی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بوو به سه‌رسه‌ختترین رێكخراوه چه‌كدارییه‌كان ئه‌وانه‌ی باكگراوندی سه‌له‌فییه‌تی جیهادییان هه‌ڵگرتووه و به نه‌وت و سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌وه بوو به رێكخراوێكی جیهانی و به مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دانرا، ئیدی نزیكه‌ی 60 وڵاتی جیهان هاوپه‌یمانێتییان له‌دژی راگه‌یاند و له‌وێ رۆژه‌وه فشاری زۆر له‌سه‌ر داعش هه‌یه.
17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2016 ده‌ستپێكی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له چه‌كدارانی داعش كه له ساڵی 2015 فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و حوكمڕانییه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقی درێژ بووبوویه‌وه راگه‌یەنرا.
له‌دوای ساڵی 2003 و داگیركردنی عێراقه‌وه ملیۆنه‌ها هاووڵاتیی ئه‌م وڵاته بوون به قوربانیی جه‌نگ، ئێستا نوێترین قوربانییان خه‌ڵكی مووسڵن ئه‌وانه‌ی هێشتا داعش نیوه‌ی شاره‌كه‌یانی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
له سه‌نته‌رێك كه تایبه‌ته به بوژانه‌وه و راهێنانی جه‌سته‌یی له شاری هه‌ولێر و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ده‌یان قوربانیی جه‌نگ ده‌بینرێن، ئه‌مان به زۆرینه پهلێكیان له‌ده‌ستداوه و بۆ دروستكردنی په‌لی ده‌ستكرد په‌نایان بۆ ئه‌م تاكه سه‌نته‌ره‌ی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه له عێراق هێناوه.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د خدر، خه‌ڵكی ناحیه‌ی جورف سه‌خره له پارێزگای بابل، یه‌كێكه له قوربانییانی جه‌نگ له عێراق، ئه‌م كه له‌ناو گۆڕه‌پانی راهێنانی سه‌نته‌ری دروستكردنی ده‌ست و پێ و په‌لی ده‌ستكرد هێدی هێدی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و قاچه‌ی نوێ بۆی دروستكرابوو هاموشۆی ده‌كرد باسی له چیرۆكی له‌ده‌ستدانی قاچی راستی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كرد.
عومه‌ر گه‌نجێكی باڵا مامناوه‌ندیی به‌خۆیه، ئه‌و 21 ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی، ئه‌م له پارێزگای بابله‌وه نزیكه‌ی 500 كیلۆمه‌تری به ئۆتۆمبیل بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته سه‌نته‌ره‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه له هه‌ولێر تا قاچی راستی كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌وه له‌ده‌ستداوه به‌ده‌ستكرد بۆ دروستبكرێته‌وه.
له‌باره‌ی له‌ده‌ستدانی قاچیشی عومه‌ر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ئێمه له ناوچه‌یه‌كی شێوه ئارام بووین له ده‌ورووبه‌ری ناحیه‌ی جورف سه‌خر، به‌ڵام له 28ی ته‌مووزی ساڵی 2015 دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه هه‌بوون فڕۆكه‌كانی عێراق به هه‌ڵه بۆردومانییان كردین و من قاچی راستم له‌ده‌ستدا، نموونه‌ی وه‌كو من له عێراق زۆرن كه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و هێزه‌كانی عێراق پهلییان له‌ده‌ست داوه".
عومه‌ر گوتیشی نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ دروستكردنی قاچی ده‌ستكرد رووی له سه‌نته‌ره‌كه كرد و ئه‌مڕۆ 3ی نیسان وه‌ریگرتووه‌ته‌وه، ئه‌و گوتیشی "من زۆر جار سه‌ردانی فه‌رمانگه حكومییهكانم له ناوچه‌كه‌ی خۆمان كردووه، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كردووم، قه‌ره‌بووش نه‌كراومه‌ته‌وه".
له‌ناو سه‌نته‌ره‌كه‌ی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور سه‌رباری ده‌یان كه‌سی كهئهمندام كه بۆ دروستكردنی په‌ل هاتوون، كارگه‌یه‌كی چه‌ند به‌شی هه‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌و په‌لانه كه سه‌رقاڵی دروستكردنی پێویستیی كه‌م ئهندامهكانن، به قه‌باره و شێواز و جۆری جیاواز، سه‌رجه‌م خه‌رجیی ئه‌م په‌لانه‌ی كه دروست ده‌كرێن و مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكی نه‌خۆشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌م شوێنه و هه‌ندێك جار خه‌رجیی هاتوچۆش بۆ ئه‌وانه‌ی توانای داراییان خراپه له‌سه‌ر كۆمیته‌ی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌ییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی بوژانه‌وه و راهێنانی جه‌سته‌یی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور، سروود سوعاد نافع له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "سه‌نته‌ره‌كه‌مان 21 ساڵه و به‌دیاریكراویش له ساڵی 1996ه‌وه خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به قوربانییان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕ یان مینه‌كان یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه پهلییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئیفلیجهكانیش، ئیدی ئه‌وانه‌ش هه‌یانه هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌یانه هی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقن و دێنه ئێره، سه‌رباری ئه‌وانه‌شی كه ئاواره‌ن و نیشته‌جێی هه‌رێمن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆچبه‌ره سوورییانهشی لێره‌ن".
سروود سوعاد نافع له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئانادۆڵو گوتیشی: "تا ئێستا زیاتر له 11 هه‌زار و 300 كه‌س له‌لای ئێمه تۆماركراون له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێمه‌یان پێگه‌یشتووه، پێشتر زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆماركراون له نێوان ساڵانی 1996 تا 2000 به‌ڕێژه‌ی 70 له‌سه‌دی ئه‌وانه به مین پهلییان له‌ده‌ستدابوو له‌وانه‌ی سه‌ردانی ئێمه‌یان كردووه، به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2000ه‌وه ئه‌و رێژه‌یه بۆ نزیكه‌ی 38 له‌سه‌د دابه‌زیوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی هۆشیاریی هاووڵاتییان و پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیش".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعش ئه‌و قوربانییانه‌ی سه‌ردانییان ده‌كه‌ن هه‌ڵكشاون و گوتی: "له ساڵی 2015 به‌گشتی خزمه‌تگوزارییمان پێشكه‌شی 882 ئاواره‌ی عێراقی و 487 ئاواره‌ی سووری كردووه، به‌ڵام له ساڵی 2016 ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئاواره‌كانی عێراق زیادی كردووه به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تگوزارییمان بۆ هه‌زار و 212 ئاواره‌ی عێراقی زیادی كرد، سوورییه‌كانیش كه‌م بوونه‌وه بۆ 212 كه‌س".
گوتیشی: "به‌ته‌نها له سێ مانگی ئه‌مساڵدا خزمه‌تگوزاریمان پێشكه‌شی 311 ئاواره‌ی عێراق كردووه كه له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه 64یان ئاواره‌كانی مووسڵن".
ئه‌حمه‌د عومه‌ر خه‌لیل هاووڵاتییه‌كی ئاواره‌ی لای چه‌پی شاری مووسڵه، ئه‌و له شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدایه و یه‌كێكی دیكه‌یه له قوربانییانی جه‌نگ، ئه‌م به قسه‌ی خۆی پاش چه‌ند مانگێك له كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه و به‌دیاریكراوی له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2015 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له نزیك ماڵه‌كه‌یدا پێی راستی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و گوتیشی: "قاچێكم له‌ده‌ست دا، چی بڵێم سوپاس بۆ خوا، سه‌رباری هه‌موو شتێك ئێستا زیندووم، له‌ده‌ستدانی قاچێك زۆره، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی ژیان زیاتره، ئه‌مڕۆ قاچه‌كه‌م وه‌رگرته‌وه و ئه‌وه‌تا مه‌شقی له‌سه‌ر ده‌كه‌م بزانم بۆم گونجاوه".
ئه‌گه‌رچی له شه‌ڕه‌كاندا قوربانییانی سڤیل له زۆربووندان، به‌ڵام سه‌ختی شه‌ڕه‌كان و تێكه‌ڵكردنی بیروباوه‌ڕه‌كان به‌و شه‌ڕانه بووه‌ته هۆی پابه‌ندنه‌بوونی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان به یاساكانی جه‌نگه‌وه كه له‌نێویاندا پاراستنی بێ لایه‌نه‌كانه، یان ئه‌وانه‌ی كه هیچ تاوانێكییان له‌و شه‌ڕانه نییه له‌نێویاندا سڤیل، رۆژنامه‌نووسان، تیمه ته‌ندروستییه‌كان و هی تریش.
رێككهوتننامەی جنێڤ دیارترین ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییانه‌یه كه جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1864 داڕێژرا دواینی له ساڵی 1949 باس له پاراستنی مافه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له دۆخی جه‌نگدا وه‌كو شێوازه‌كانی چاودێریكردنی بریندار و نه‌خۆشه‌كان و دیله‌كانی جه‌نگ و پاراستنی سڤیل و چه‌ندین شتی دیكه‌ش كه له‌چوارچێوه‌ی یاسای مرۆییه‌كان خۆیان ده‌بیننه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو ساڵی 2016 ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژییه‌كان له عێراق گیانییان له‌ده‌ستداوه 184 هه‌زار و 31 كه‌س ده‌بن، ئه‌مه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش نزیك به چوار هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه ده‌بن.
به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه و راگه‌یاندن له كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ڤین یاسین محه‌مه‌د له‌باره‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه ده‌ڵێت "رۆژانه نزیكه‌ی په‌نجا كه‌س سه‌ردانی سهرنتهرهكهمان ده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌كانمان جۆراوجۆرن له دروستكردنی په‌ل و قاچی ده‌ستكرد، ژێر ئه‌ژنۆ و شوێنی دیكه‌ش، هه‌روه‌ها كورسیی ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین خزمه‌تی دیكه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه وه‌كو كه‌سی ئاسایی مامه‌ڵه بكه‌ن".
ئه‌ڤین یاسین محه‌مه‌د گوتیشی: "كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور به‌ته‌نها ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ قوربانییانی جه‌نگ له عێراق نییه، به‌ڵكو له بواری ته‌ندروستیش چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و فیزیایی و پهرستاریشیان له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی شێخان هه‌یه و چاره‌سه‌ری قوربانییانی جه‌نگ ده‌كه‌ن".
كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیی قازانج نه‌ویسته، له ساڵی 1863 دامه‌زراوه، گرنگیی به قوربانییانی جه‌نگ ده‌دات و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كات، له سه‌رتاسه‌ری عێراق سه‌نته‌رێكی سه‌ره‌كیی له شاری هه‌ولێر هه‌یه، نۆ سه‌نته‌ری دیكه هه‌ن كه یارمه‌تییان ده‌دات، چوارییان له به‌غدان و پێنجەکەی دیكه‌شیان له پارێزگاكانی به‌سرە، ناسریه، نه‌جه‌ف، كه‌ركووك، كه‌ربه‌لایه.
هه‌رچۆنێك بێت شه‌ڕ له هه‌موو كاتێكدا ماڵوێرانكه‌ره، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی دواییدا شه‌ڕی نێوان وڵاتان پاشه‌كشه‌ی كردووه و شه‌ڕی گرووپه چه‌كدارییه‌كان له‌ناوخۆیاندا، گرووپه‌كانیش به‌زۆرینه باكگراوندی ئایینی، ئیتنی، مه‌زهه‌بی، ناوچه‌ییان پێوه‌دیاره و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه‌متر بتوانرێت سه‌ركرده و كه‌سه دیاره‌كانی پشتی ئه‌و گرووپانه‌وه به‌تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تی و تاوانی شه‌ڕ دادگایی بكرێن.
ئه‌گه‌رچی عومه‌ر كه له بابله‌وه په‌نای بۆ هه‌ولێر هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی قاچێكی ده‌ستكردیش بێت هه‌بێت تا له‌سه‌ری بڕوات و هیچ نه‌بێت كه‌مێك له ئازاره‌كانی كه‌م بكاته‌وه به‌ته‌نها نییه، به‌ڵام ئیدی زۆریی قوربانییان وایكردووه ده‌وڵه‌تیش نه‌په‌رژێته سه‌رییان و لایه‌كییان لێ بكاته‌وه، ئه‌وه‌شی بۆ عومه‌ر و هاوشێوه‌كانی ئازاره ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به‌شێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت هه‌مان ئه‌و پارچه‌یه‌یان بۆ دروست بكاته‌وه، بۆیه كه شهڕهات ده‌رگاكانی دۆزه‌خ ده‌كرێته‌وه.
news_share_descriptionsubscription_contact

