Tayfun Salcı,Mohammed Baqi Hussein
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
له‌نده‌ن - AA
- سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای:
- "ئه‌مه كاری رووسیایه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئارامیی نێوده‌وڵه‌تی".
- "په‌یامێكی ساده‌م بۆ رووسیا هه‌یه. ده‌زانین چی ده‌كه‌یت و نا‌توانیت سه‌ركه‌وتووبیت. چونكه به‌رگریی دیموكراسی، كۆمه‌ڵگه چاوكراوه و ئازادهكهمان و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی گه‌لانی رۆژئاوا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به كه‌م ده‌زانیت. رووسیا هه‌وڵده‌دات زانیاری بكاته چه‌ك. رووسیا به ده‌ستی میدیای ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵی دروستكردنی ئاڵۆزیدایه له رۆژئاوا و به مه‌به‌ستی بنکۆڵكردنی دامه‌زراوه‌كانمان، هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كاته‌وه و وێنه‌ی فۆتۆشۆپكراو به‌كارده‌هێنێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای رووسیای به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئارامیی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبار كرد.
له میانی به‌شداریكردنی له خوانی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی دارایی له‌نده‌ندا، تێرێزا مای گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا، رووسیای به هه‌وڵدان بۆ تێكدانی رۆژئاوا تۆمه‌تبار كرد و گوتی: "ئه‌مه كاری رووسیایه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئارامیی نێوده‌وڵه‌تی".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رووسیا ده‌ستی له هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێك وڵاتی رۆژئاوایی وه‌رداوه و هێرشی ئه‌لیكترۆنیی بۆ سه‌ر هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌نجامداوه.
تێرێزا مای گوتی: "په‌یامێكی ساده‌م بۆ رووسیا هه‌یه. ده‌زانین چی ده‌كه‌یت و نا‌توانیت سه‌ركه‌وتووبیت. چونكه به‌رگریی دیموكراسی، كۆمه‌ڵگه چاوكراوه وئازادهكهمان و ئه رێككه‌وتنانه‌ی گه‌لانی رۆژئاوا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به كه‌م ده‌زانیت. رووسیا هه‌وڵده‌دات زانیاری بكاته چه‌ك. رووسیا به ده‌ستی میدیای ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵی دروستكردنی ئاڵۆزیدایه له رۆژئاوا و به مه‌به‌ستی بنكۆڵكردنی دامه‌زراوه‌كانمان، هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كاته‌وه و وێنه‌ی فۆتۆشۆپكراو به‌كارده‌هێنێت".
له‌باره‌ی داگیركردنی نیمچە دوورگەی کریمیا له لایه‌ن رووسیاوه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای رایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌م پارچه خاكه كه رووسیا به به‌كارهێنانی هێز دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ رووسیا په‌یوه‌ندییان هه‌بێت و درێژه به دیالۆگ بده‌ن، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه، بۆریس جۆنسن بۆ رووسیا كه بڕیاره لە چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، نیشانه‌ی ئه‌مه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی رۆڵی كلیلی هه‌یه له ناوچه‌كه و گوتی: "له سعوودیه‌وه بۆ ئوردن، پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین خۆیان، سنووره‌كانیان و شاره‌كانیان له تیرۆرستان و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كه‌ن بپارێزن".