Ramazan Turgut,Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2017
ریاز - AA
شای سعوودیه، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه SPA، تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هێرشی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی به مووشه‌كی بالیستیكی بۆ سه‌ر ریاز كردووه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مه ده‌ستێوه‌ردانێكی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایشی سعوودیه و جێگای قبوڵكردن نییه. دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا كه ئاسایشی سعوودیه بكاته ئامانج، لایه‌نگری سعوودییه ده‌كات.
له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌ركرده جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، پێویسته ئێران كه مووشه‌كی بۆ حوسییه‌كان دابینكردووه، به به‌رپرسیاری ئه‌و چالاكییانه دابنرێت كه ئاسایشی سعوودیه و ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
شا سه‌لمان و تره‌مپ دا‌واشیان كردووه، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پێویسته هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بكرێت.