Ömer Aydın,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانیان له رۆژانی داهاتوو له‌باره‌ی یه‌مه‌ن، سووریا و پاراستنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی.
كۆشكی ئه‌لیزێ بڵاویکردەوە، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه و زیاتر له كاتژمێرێكی خایاندووه.
له په‌یوه‌ندییه تەلەفۆنییەكهدا جه‌خت له‌سەر هاوڕایی بۆ پاراستنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی و دانوستان له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری دیكه كراوه‌ته‌وه کە بریتی بوون له كۆنتڕۆڵكردنی چالاكییه ناوه‌كییه‌كان له دوای ساڵی ٢٠٢٥ و به‌رنامه‌ی بالیستی ئێران و كێشه‌كانی ناوچه‌كه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانیان له رۆژانی داهاتوو له‌باره‌ی یه‌مه‌ن، سووریا و پاراستنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون كه له‌باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ناوچه‌یی و ئه‌ورووپییه‌كان و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران و راوێژكارانیش له دانوستانی به‌رفراوان دابن. فه‌ڕه‌نسا پابه‌ند ده‌بێت به رێككه‌وتننامه ناوه‌كییه‌كه و بۆ به‌ره‌وپێشخستنی ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ش تێده‌كۆشێت.
له دوا به‌شی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش به بیرهێنراوه‌ته‌وه كه فه‌ڕه‌نسا به پێویستی زانیووه خۆ به دوور بگیرێت له‌هه‌ر جۆره هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كه ده‌بێته هۆی نانەوەی گرژی له ناوچه‌كه.