په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا و رووسیا
Ankara
واشنتۆن - AA
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جۆزیف دانفۆرد و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، ڤالێری گێراسیمۆڤ تاوتوێی نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌كانیان له سووریا كرد.
سه‌رۆكایه‌تی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جۆزیف دانفۆرد و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، ڤالێری گێراسیمۆڤ تاوتوێی نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌كانیان له سووریا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌ردوولا رێكکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه هیچ لێدوانێك نه‌درێت.
ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنج ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه دوای ده‌نگۆكانی گێراسیمۆڤ هات كه رایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا له ئاماده‌كاریدایه بۆ هێرشكردنه سه‌ر رژێم له سووریا به مووشه‌ك.
ئاژانسی هه‌واڵی تاس (TASS)ی رووسی بڵاوی کردەوە، گێراسیمۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌مریكا پلانی بۆ ئه‌وه داناوه هێرش بكاته سه‌ر رژێم به پاساوی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن ئیداره‌ی سووریا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
گێراسیمۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه دابوو ئه‌گه‌ر هه‌ر خاڵێك به شاری دیمەشق-یشه‌وه له سووریا بۆردومان بكرێت و ژیانی سه‌ربازانی رووسیا بخاته مه‌ترسییه‌وه ئه‌وا وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.