Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریسته‌ی كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وتی نیوزله‌ندا رایگه‌یاند: "ئه‌و هێرشه قێزه‌ون و بێبهزهیهی كه كراوته سه‌ر ئه‌و سڤیلانه‌ی بۆ نزاكردن كۆببوونه‌وه بۆته هۆی شۆك بوون".
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی كرێملین رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له نیوزله‌ندا سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یامی هاوخه‌می بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن ره‌وانه كردووه.
له په‌یامه‌كه‌یدا پوتین ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشه قێزه‌ون و بێبهزهیهی كه كراوته سه‌ر ئه‌و سڤیلانه‌ی بۆ نزاكردن كۆببوونه‌وه بۆته هۆی شۆك بوون".
ڤلادیمیر پوتین پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌لی رووسیاشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كردووه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداربووان خواستووه.