Dmitri Chirciu,Muhammet Ali Kemal
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ساینت پیترسبێرگ- AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاشكرایكرد له ساڵی ٢٠١٢ه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٨٠ كه‌شتی جه‌نگیی كه سیانیان ژێرده‌ریایی مووشه‌كیی ستراتیژین، بە كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی رووسیا زیادكراون.
ڤلادیمیر پوتین له شاری سانت پیترسبێرگ له رێوڕه‌سمی درووستكردنی دوو كه‌شتی جه‌نگییدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ی پیشه‌سازیی كهشتیسازیی له رووسیا دوا.
پوتین جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چه‌ندین پرۆژه‌یان هه‌یه له قۆناغی په‌ره‌پێداندان سه‌باره‌ت به درووستكردنی كه‌شتی و رایگه‌یاند: "هیوام وایه كه كه‌شتییه‌كان له كاتی خۆیاندا درووست بكرێن. ئه‌مه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیا له ناوچه ده‌ریاییه نزیك و دووره‌كان و پارێزگارییكردن له سنووره ده‌ریاییه‌كان گرنگه".
به‌پێویستیشی زانی كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی رووسیا به‌هێزبكرێت و رایگه‌یاند: "له ساڵی ٢٠١٢ه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٨٠ كه‌شتی جه‌نگیی كه سیانیان ژێرده‌ریایی مووشه‌كیی ستراتیژین، بە كه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی رووسیا زیادكراون".