Hemn Baban
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
هه‌ولێر - AA
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت له 2017دا ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ئاژاوه‌گێڕی و ته‌قه‌كردنه‌وه ده‌ستگیركراون هەزار و 183 كه‌سی براونه‌ته به‌رده‌م دادگه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌وانییدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاماره‌كانی كار‌و چالاكییه‌كانی بۆ ساڵی 2017 راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م راگه‌یاندنه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هات كه ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بۆ گوته‌بێژه‌كه‌ی، رائید هۆگر عه‌زیز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ستی.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ژماره‌كانی به‌رده‌ستییان له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ساڵی 2017 و چالاكییه‌كانی ئه‌وان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆڵوش له‌وێ ئاماده‌بووبوو رایگه‌یاند "له ساڵی 2017 به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كاری له‌سه‌ر سێ هه‌زار و 502 كه‌یسی یاسایی كردووه كه سێ هه‌زار و 52 كه‌یسیان به‌ته‌واوه‌تی یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه و تۆمه‌تباران به‌رامبه‌ر به دادوه‌ر ئاماده‌كراون، ته‌نها 450 كه‌یسیش هێشتا له‌به‌رده‌ستن و كارییان لەسەر ده‌كرێت و پێمان وایه له مانگه‌كانی داهاتوو زۆرینه‌ی كه‌یسه‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه".
هۆگر عه‌زیز له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ورده‌كاریی ئه‌و كه‌یسانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كراوه و گوتی: "ورده‌كاریی ئه‌و كه‌یسانه بریتیین له تاوانی كوشتن و هه‌وڵدان بۆ كوشتن كه به پێی مادده‌ی 406 و 405ی یاسای سزادانی عێراق ده‌یانگرێته‌وه و ده‌ستگیراوان بریتی بوون له 299 ده‌ستگیركراو و ئه‌وانه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و براون بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بریتی بوون له 208 كه‌س بوون، ئه‌وانه‌شی كه ماونه‌ته‌وه و په‌ڕاوییان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه بریتی بوون له 91 كه‌س، هه‌روه‌ها له تاوانی دزیكردن 677 دهستگیركراومان هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ته‌واو بووه و براون بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر بریتی بوون له 583 تاوانبار و ته‌نها 94 كهیسییان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ژێر ده‌ستدایه و لێكۆڵینه‌وه‌یان لەسەر ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌شه‌وه، رائید هۆگر عه‌زیز پتر روونی كرده‌وه "په‌یوه‌ست به تاوانه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن 201 دهستگیركراومان هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ته‌واو بووه و براونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر بریتی بوون له 182 كه‌س، ئه‌وانه‌شی ماون ببرێنه به‌رده‌م دادوه‌ر و په‌ڕاوییان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه ته‌نها 19 كه‌س بوون، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌تاوانی لێدان و شه‌ڕكردنه‌وه هه‌یه ئه‌وا 503 كه‌س ده‌ستگیركراون، 478 كه‌سییان ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون و كهیسهكانییان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ماوه و له‌ژێر ده‌ستدایه 25 كه‌س بوون، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به كێشه‌كانی قه‌رز فێڵكردن و هه‌وڵدان بۆ كوشتن ئه‌وا 494 كه‌س ده‌ستگیركراون و ئه‌وانه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ته‌واو بووه و براون بۆ به‌رده‌م دادگه بریتی بوون له 256 كه‌س، ته‌نها 38 كه‌سیشیان ماوه پهڕاوهكانییان ته‌واو بكرێت. له تاوانی ساخته‌كاری 122 كه‌س ده‌ستگیركراون، ئه‌وانه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ته‌واو بووه 92 كه‌س بوون، ته‌نها 50 كه‌سییان ماوه په‌ڕاوییان ته‌واو بێت. له تاوانی په‌یوه‌ست به سهرپێچیكردنه سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت 307 حاڵه‌ت تۆماركراون و كه‌س ده‌ستگیركراون، 276 كه‌سیان ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون، ته‌نها 31 كه‌سییان ماون كهیسهكانییان ته‌واو ببێت".
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رائید هۆگر عه‌زیز له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی خستنه‌ڕووی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكان راگه‌یاندن چه‌ند تاوانێكی دیكه‌ی خسته روو كه تاوانبار و تۆمهتبارانییان له‌سه‌ر گرتوون و روونی كرده‌وه "له بابه‌تی په‌یوه‌ست به كێشه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ته‌قه‌كردنه‌وه ئه‌وا له ساڵی 2017 ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركران بریتی بوون له هەزار و 196كه‌س ده‌ستگیركراون، هەزار و183 كه‌سییان په‌ڕاویان بۆ رێكخراو و براونه‌ته به‌رده‌می دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، ئه‌وانه‌شی په‌ڕاوییان له‌ژێر ده‌ستدایه و لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت، 13 كه‌سییان ماوه".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی هاتوچۆش گوتی: "كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون و سه‌ردانی گرتووخانه‌یان كردووه و بهندگیراون چوار هه‌زار و 739 كه‌س بوون،، چوار هه‌زار و 323 كه‌سییان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه و براونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، ئه‌وانه‌شی ماون و كهیسهكانییان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه 416 كه‌سن له به‌ندیخانه ماون و كهیسهكانییان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، رائید هۆگر عه‌زیز گوتیشی: "به‌راورد به ساڵی رابردوو له‌ئه‌مساڵدا به گشتی رووداو و تاوانه‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ی له ساڵی 2017دا، سێ هەزارو 502 كه‌یسمان هه‌بووه، به‌ڵام ساڵی 2016 ئه‌و كه‌یسانه بریتی بوون له سێ هەزارو 524 كه‌یس و زۆرینه‌ی رووداوه‌كانیش له ساڵی 2017 بریتی بوون له كێشه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ته‌قه‌كردن.