29 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ سوپاسی هاوكارییه‌كانی توركیای كرد بۆ وڵاته‌كه‌ی له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و رایگه‌یاند "گه‌لی ئه‌مریكا سوپاسگوزاری ئێوه‌یه بۆ دۆستایه‌تی، هاوبه‌شێتی و هاوكارییهكهتان".
مایک پۆمپیۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه هاوكاری پزیشكی توركیای گه‌یانده ئه‌مریكا، نووسیوویه‌تی "له كاتی قه‌یرانه‌كاندا ده‌بێت وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ پێكه‌وه بن. سوپاسی ده‌ست و دڵ كراوه‌یی توركیا ده‌كه‌ین بۆ ره‌وانه‌كردنی هاوكاری و پێداویستی پزیشكی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه به توندترین شێوه كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر زۆر ناوچه(ی وڵاته‌كه‌مان). گه‌لی ئه‌مریكا سوپاسگوزاری ئێوه‌یه بۆ دۆستایه‌تی، هاوبه‌شێتی و هاوكارییهكهتان".
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فڕۆكه‌ی كارگۆی سه‌ربازی جۆری A400M سه‌ربه هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا، هاوكارییه‌كانی توركیای گه‌یانده ئه‌مریكا و ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٢:٣٠ی دوای نیوەشه‌و له بنكه‌ی ئاسمانی ئاندرێس له نزیك واشنتۆن'ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته نیشته‌وه.
هاوكارییه پزیشكییه‌كه‌ی توركیا له: ٥٠٠ هه‌زار ده‌مامك، ٤٠٠ هه‌زار به‌روانكه، دوو هه‌زار لیتر پاككه‌ره‌وه، ٥٠٠ هه‌زار جلوبه‌رگی پارێزه‌ر، ٤٠٠ ده‌مامكی جۆری N95 و هه‌زار و ٥٠٠ چاویلكه‌ی پارێزه‌ر پێكهاتووه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زۆرترین كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریكا و تاكو ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌وێ تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر له ٥٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.